سبه‌ینێ كۆنگره‌ی ئه‌ستانه كه تایبه‌ت ده‌بێت به تاوتوێكردنی دۆخی سوریا، ده‌ست به كاره‌كانی ده‌كات، نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان‌و شاندی ئێران‌و ڕوسیا‌و توركیا، گه‌یشتنه كازاخستان، ئه‌مریكا ده‌ڵێت: ته‌نها وه‌كو چاو‌دێر به‌شداریی له كۆنگره‌كه‌دا ده‌كات، ڕوسیاش ئاشكرای ده‌كات، هه‌وڵێك له ئارادایه بۆ ئه‌وه‌ی كۆنگره‌كه ئامانجه‌كانی نه‌پێكێت، چاودێرانیش به‌دووری ده‌زانن، كۆنگره‌ی ئه‌ستانه، هیچ ئه‌نجامێكی ئه‌رێنیی لێ بكه‌وێته‌وه.
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلی بەیت(ع) ، ابنا: هه‌ریه‌كه له ستیڤان دیمستۆرا نێردراوی تایبه‌تی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان‌و شاندی ئێران‌و روسیا‌و توركیا، گه‌یشتونه‌ته كازاخستان بۆ به‌شداریكردن له كۆنگره‌ی ئه‌ستانه‌دا، بڕیاریشه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، نوێنه‌ری ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌دو شاندی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن بۆ هه‌مان مه‌به‌ست، بگه‌نه شاری ئه‌ستانه.
به‌شداریكردنی كورد‌و ئه‌مریكا له كۆنگره‌ی ئه‌ستانه، كێشه‌ی تێكه‌وت، له‌لایه‌ك ئێران دژی به‌شداریكردنی شاندی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان بوو، توركیاش جه‌ختی له‌وه كردبوه‌وه، رێگه ناده‌ن كورد به‌شداریی كۆنگره‌كه بكات.
مارك تۆنه‌ر، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا باسی له‌وه كرد: ئه‌مریكا هیچ شاندێك ڕه‌وانه‌ی كۆنگره‌ی ئه‌ستانه ناكات، به‌ڵكو جۆرج كرۆل باڵیۆزی ئه‌مریكا له كازاخستان، ته‌نها به‌سیفه‌تی چاو‌دێر، به‌شدار دهبێتو هیچ نوێنه‌رێكی دیكه‌یان ئاماده‌ی كۆنگره‌كه نابێت.
به‌گوێره‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كازاخستان: بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، شاندی ئێران‌و روسیا‌و توركیا، له شاری ئه‌ستانه كۆببنه‌وه، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی دوایین پێشهاته‌كانی دۆخی سوریا‌و بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به كۆنگره‌كه.
سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا، وتویه‌تی: به‌شداریكردنی ئه‌مریكا له كۆنگره‌كه‌دا، گرنگیی خۆی هه‌یه‌و به‌بێ ئه‌مریكا مه‌حاڵه چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ دۆخی ناوخۆیی سوریا بدۆزرێته‌وه.
چاودێرانی سیاسی ده‌ڵێن: ئاماده‌نه‌بوونی كورد‌و ئه‌مریكا له كۆنگره‌ی ئه‌ستانه، فه‌رامۆشكردنی دوو لایه‌نی گرنگه، كه ڕۆڵیان له سوریادا هه‌یه، بۆیه پێشبینی ناكرێت، كۆنگره‌كه هیچ ئه‌نجامێكی ئه‌رێنیی لێ بكه‌وێته‌وه.
ڕوونیشیان كردۆته‌وه، به‌هۆی ناكۆكیی وڵاتانی ناوچه‌كه له‌سه‌ر ئایندهی سوریا، كۆنگره‌ی ئه‌ستانه‌ش، هه‌مان ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانی جنێفی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌و به‌بێ هیچ گۆڕانكارییه‌كی ریشه‌یی له دۆخی سوریا، كۆنگره‌كه ته‌نها به‌كۆمه‌ڵێك ڕاسپارده كۆتایی به‌كاره‌كانی دههێنێتو حكومه‌تی ڕوسیاش باسی له‌وه كردوه، هه‌وڵێك هه‌یه بۆ تێكدانی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی دۆخی ناوخۆیی سوریا ده‌نرێن.